بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرز کردەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٦١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەقد فرۆشرا و ٢٦٤ ملیۆن ٣٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشرا.. 
 
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.



PM:01:09:28/04/2024