بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٣ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٧٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٥ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.