شانۆگەری (ڕووتبوونەوە) بۆ جارێكی دیکە نمایش دەكرێتەوە

لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا بۆ جارێکی دیکە شانۆگەری (ڕووتبوونەوە) نمایش دەکرێتەوە کە پێشتر لە رۆژی جیهانی شانۆدا نمایشکرا. 

شانۆگەری (ڕووتبوونەوە) ڕۆژی ٢ی حوزیرەیرانی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت کە لە نوسینی سلاڤۆمێر مرۆژكە و د. فازڵ جاف کاری ئامادەکاری و وەریگێڕانی بۆسەر زمانی كوردی ئەنجامداوە.

هەروەها لە دەرهێنانی گۆران محەمەدە و لە بەرهەمهێنانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییە و پێشتر لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا لە سلێمانی نمایشكرا.

شایانی باسە ئەم شانۆگەرییە کۆتایی هەشتاکان هەر لە ئامادەکردن و دەرهێنانی د. فاضل جاف و  نواندنی پشکۆ ناکام و کوردۆ گەڵاڵی لە " ستۆکهۆڵم: پێشکەش کراووە و بۆتە مایەی غەزەب و هیستیریای حیزبە کوردییەکان..!



AM:08:59:29/05/2024