نامەی "بەغدادی" بۆ سەركردەكانی داعش: تاوتوێی پاشەکشە بکەن لەكۆبانی

‌ئەبوبەكر بەغدادی
ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لەنامەیەكدا بۆ سەركردەكانی گروپەكەی داوایان لێدەكات لە لوبنان‌و كۆبانی هێزەكانیان بكشێنەوە.


رۆژنامەی (رای الیوم) لەزاری چەند سەرچاوەیەك لەشار "رەقە"ی سوریا بڵاویكردەوە كە ئەبوبەكر بەغدادی لەنامەیەكدا بۆ سەركردەكانی گروپەكەی لەلوبنان، لۆمەیەكی زۆریان دەكات كە بۆچی شانە نوستووەكانی داعش لە لوبنان بەخێرایی كەوتوونەتە شەڕەوە‌و خۆیان ئاشكرا كردوە.


لەنامەكەدا بەغدادی داوا دەكات چەكدارانی داعش لە ناوچە "بەقاع"‌و "عرسال" لە لوبنان بكشێنەوە تا لەشەڕ لەگەڵ سوپای لوبنان توشی زیانی زۆرتر نەبن.


رۆژنامەكە هەروەها سەبارەت بە شەڕی كۆبانی دەنوسێت: سەرچاوەكان لە رەقە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە سەرجەم سەركردە مەیدانیەكانی داعش لەكۆبوونەوەیەكیاندا پلانی پاشەكشێ لە كۆبانیان تاوتوێكردوە.



PM:02:26:26/10/2014