کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی که له ئیقامه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئامێری پشکنینی نه‌خۆشی (ئایدز) کارده‌کات، پاره‌یه‌کی زۆری دائیره‌که ده‌بات‌و هه‌ڵدێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی که له‌ئیقامه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئامێری پشکنینی نه‌خۆشی ( ئایدز) کارده‌کات، به پاره‌یه‌کی زۆره‌وه که به 700 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و موڵکی حکومه‌ته هه‌ڵدێت بۆ تورکیا.
ئه‌م کارمه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و ئامێری پشکنینه کاری کردووه که به‌بڕێک پاره پشکنینی نه‌خۆشی ئایدزو هه‌ندێک نه‌خۆشی تری ئه‌و و که‌سانه ده‌کات که له‌ده‌ره‌وه دێنه ناو کوردستان به‌رامبه‌ری بڕێک پاره ده‌درێت به حکومه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری لا کۆده‌بێته‌وه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڵدێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌چێت بۆ تورکیا.
سپی میدیا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م کێشه‌یه په‌یوه‌ندیکرد به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیقامه‌ی سلێمانیه‌وه، ئه‌وان لای خۆیانه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و کارمه‌نده سه‌ر به‌وان نییه‌و سه‌ر به ته‌ندروستی سلێمانییه.
دواتر سپی میدیا په‌یوه‌ندی کرد به‌برێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایتییه رایگه‌یاند " ئه‌وان ماوه‌یه‌کی وردبینی له دارایی و وسولاتی ئه‌و جێاگیه‌ی دائیره‌که‌یان ده‌که‌ن، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که پاره‌یه‌ک دیارنییه، دادگا‌و پۆلیس و ئاسایشیان لێ ئاگادر کردۆته‌وه تا رێوشوێنی یاسای بگرنه به‌ر دژی ئه‌و کارمه‌نده.
سه‌باره‌ت به‌بڕی پاره‌که، سه‌رچاوه‌که‌ی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌کی ته‌واوی لانه‌بوو که بڕی چه‌ند پاره براوه‌و وتی" ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک پۆلیس و ئاسایش و دادگا لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن و ئه‌وان بڕی ئه‌و پاره‌یه بدۆزنه‌وه که کارمه‌نده‌که بردوویه‌تی.