دیمەشق: بڕیاری توركیا سەبارەت بەكۆبانی پێشێلكردنی دەسەڵاتی سوریایە

‌یەکەم کاروانی پێشمەرگە لە کۆبانی

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رەزامەندی توركیا بۆ رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ خاكی وڵاتەكەی بەپێشێلكردنی دەسەڵات‌و یەكپارچەیی سوریا لەلایەن ناولێبرد.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: توركیا لەرێگەی پێشێلكردنی سنورەكان لەناوچەی كۆبانی، پێشێلی سنورەكانی كردوە‌و رێگەی بە "هێزی دەرەكی" داوە تا لەرێگەی خاكی توركیاوە بێنە ناو سوریا.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا پاش ئەوە دێت كە توركیا رێگەی بەوەدا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ یارمەتی شەڕڤانانی یەپەگە‌و شەڕ دژی داعش بگەنە كۆبانی.



PM:09:16:30/10/2014