ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی پاش داگیرکردنی موسڵ و تکریت بڕیاری گۆڕیوه‌به‌داعش که پێش به‌غدا په‌لاماری کوردستان بده‌ن و، له دوو مانگی رابردووش‌دا به‌هه‌مان شێوه بڕیاری داوه هێرش بکرێته سه‌ر کوبانێ، ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری به‌رپرسی شه‌رعی رێکخراوی داعش بووه.
مه‌ڵپه‌ڕی دووربینی مه‌ڵا کرێکار که ماڵپه‌ڕێکی نزیک رێکخراوه توندره‌وه ئیسلامییه‌کانی وه‌ک ( قاعیده‌و داعش)ه له‌میانه‌ی هه‌وڵێکی ئه‌مڕۆیدا بڵاویکرده‌وه " به‌پێی هه‌ندێك زانیاری تایبه‌ت كه ده‌ست دووربین كه‌وتووه، ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری به‌رپرسی شه‌رعی رێكخراوی داعش و كه‌سایه‌تی دووه‌می ئه‌و ڕێكخراوه، فه‌رمانی هێرش كردنه سه‌ر كوردستان و كۆبانێی ده‌ركردوه".
ئه‌م ماڵپه‌ره که چالاکییه‌کانی داعش و ژماره‌و ناوی کوژراوه کورده‌کانی ناو ئه‌و رێکخراوه‌ش بڵاوده‌کاته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که پاش ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ردوو پاێزگای موسڵ وتكریتدا گرتوه‌و به‌ره‌و پارێزگای دیاله رۆشتون، به‌نیاز بوون دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دیاله‌و ئه‌نبار رووی هێزه‌كه‌یان بكه‌نه به‌غداد وده‌ست به‌سه‌ر پایته‌ختتدا بگرن، به‌ڵام ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری بڕیاری به رێكخراوه‌كه گۆریوه‌و فه‌رمانی كردوه پێشتر هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركوك وهه‌ولێر وسلێمانی پاشتر به‌ره‌و به‌غداد برۆن".
سه‌باره‌ت به هێرشی داعش بۆسه‌ر کوبانێش، ما‌ڵپه‌ڕه‌که له سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌کانی خۆیه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه" به‌هه‌مان شێوه له‌سوریاشدا رێكخراوی داعش زۆربه‌ی هێزه‌كانی خۆی له نزیك دێرلزور كۆكردبوه‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی دێرلزوری سه‌ربازی وده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌دا، به‌ڵام پاشتر به‌فه‌رمانی ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری، ڕووی هێزه‌كه به‌ره‌و كۆبانێ ده‌گۆڕێت وده‌ست له دێرلزور هه‌ڵده‌گرن".
ماڵپه‌ره‌که ئه‌و هۆیه‌ی ئاشکرا نه‌کردووه که له‌به‌ر چ هۆکارێک ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش بڕیاری په‌لاماردانی کوردستان داوه.
ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری كه‌سایه‌تی دووه‌می رێكخراوی داعشه‌و به‌رپرسی شه‌رعی ئه‌و رێكخراوه‌یه، له‌دوای كوژرانی حاجی به‌كر جێگری ئه‌بو به‌كری به‌غدادیه‌وه رۆڵی له‌و رێكخراوه‌دا به‌هێزتر بووه.