كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتایی هات
د. فوئاد مەعسوم
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له سلێمانی كۆتایی هات و هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌ئكیدیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه كرده‌وه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بە میدیاکانی راگەیاند: كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا كۆتایی هات و هه‌موان هاوڕابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
وتیشی: "هاتنی د. فوئاد مەعسوم بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوه، له‌وروه‌شه‌وه پێشنیازی خۆمان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولیرو به‌غدا خسته‌ڕوو".
راشیگه‌یاند: "ئێمه پێمان وابوو كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌سته‌مه و ده‌بێت كورد بیر له به‌رنامه‌یه‌كی تر بكاته‌وه".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵ پێیان وایه كه‌له رابردوودا جیاوازییان هه‌بوه‌و به دوو ئاڕاسته كاریانكردوه‌و زه‌ره‌رمه‌ند بون لێی، ئه‌مجاره ده‌بێت به یه‌ك ئاڕاسته بچنه به‌غدا.
PM:03:48:04/11/2014