بەپەلە.. یەپەگە زیاتر لە 20 گوندیان لەنزیك كۆبانی رزگار كرد

شەڕڤانانی یەپەگە لە هێرشێكدا بۆ سەر چەكدارانی داعش توانیان 5 گوند‌و 23 گوندی بچوك لەدەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ( یەپەگە ) ڕایگەیاند کە لەڕۆژئاوای سەرێکانی ئۆپەراسیۆێنی شەرڤانانی یەپەگە لەدژی چەتەکانی داعش تائێستاش بەردەوامە . لە ئۆپەراسۆێنەکەدا 5 گوند و 23 گوندک ( گوندی بچوک ) لەدەستی چەتەکان پاکرایەوە.

یەپەگە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسۆێنەکانی شەرڤانانی یەپەگە گوندەکانی نێوان شارۆچکەی ڕاویا و لەسەر خەتی سنور کە چەتەکانی داعش پێشتر داگیریان کرد بوو گوندەکانی مگران، تمات، دبێ، بوادان، ئمادان و 23 گوندی بچکوکیش لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کران.
 
لەهەمان کاتدا شەوی ڕابردوو شەرڤانانی یەپەگە گردێکی ستراتیجی لەنزیک گوندی ئلیای لەدەستی چەتەکان ڕزگار کرد و لەو چالاکیەدا و لە
لەکاتی ڕزگار کردنی گردەکەدا 13 چەتەی داعش کوژراون دەستیش بەسەر پیکابێک و یەک دۆشکەی 14.5 و هەزار گولەی دۆشکەو 2 کڵاشکۆف و دەمانچەیەک 30 بۆمبی دەستی و 2  سندوق گولەی کڵاشکۆف و 2  سندوق گولەی بیکەیسی و 5  موشەکی جۆری بی 7 گیرا و
لاشەی چەتەیەکی داعشیش کەوتەوە دەستی شەرڤانانی یەپەگەوە..
 ئه‌مەو شەرڤانانی یەپەگە لەدەروبەری گوندی ڕاویا لەدژی چەتەکانی داعش چالاکییەکیان بە موشەکی بی 7 ئەنجامدا و تێدا بلدۆزەرێکی چەتەکانی داعش بەتەواوی تێکشکێندرا.



PM:08:03:05/11/2014