بەپەلە.. ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی سەرۆکایەتی كۆمار سەبارەت بە ملازم ئەحمەد


سەرۆک کۆماری عێراق قسەیەکی ئاڵا تاڵەبانی ڕەتدەکاتەوە‌و هەواڵی ئازادکردنی ملازم ئەحمەد لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە دوورە لەڕاستیەوە

دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بەم نزیکانە ملازم ئەحمەد بکوژی محەمەد بدێوی بەلێبوردنی سەرۆک کۆمار ئازاد دەکرێت. لەڕوونکردنەوەیەکدا فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەواڵی ئازادکردنی ملازم ئەحمەد لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە دوورە لەڕاستیەوە، ئەوەشی بڵاو کراوەتەوە لەزاری ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڵاو کراوەتەوە دوورە لەڕاستیەوە، چونکە ئەو بۆچوونی خۆیەتی و سەرۆک کۆماریش هیچ بەڵێنێک و هیچ بڕیارێکی لەو بارەوە نەداوە، لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتوووە: دەبێت دەزگا ڕاگەیاندنەکان بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوە فەرمیەکان و لەوێوە سەرچاوەکانیان بکەنە هەواڵ'.
 
ملازم ئەحمەد پاسەوانی تایبەتی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بوو دوای هێرشکردنە سەر 'محەمەد بدێوی' ڕۆژنامە نووس و مامۆستایی زانکۆ لەبەغدا دواتر چەند گولەیەک لە جەستەی دەدات و لەبازگەی سەرەکی بەغدا دەی کوژێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش ئاڵاتاڵەبانی سەردانی ناوبراوی کردوو لەچەند وێنەیەکدا دەردەکەوێت تاڵەبانی دەست لەملی بکوژەکە دەکات و ئەمرۆش ڕای گەیاندووە بەبڕیاری سەرۆک کۆمار ئازاد دەکرێت.



AM:12:10:06/11/2014