لە شەڕی داگیرکردن و دواتر لێ سەندنەوەی تەللوەرد لەلایەن پێشـمەرگەوە، داعش گورزێکی گەورەی بەرکەوتووەو بەدەیانی لێ کوژراوە، هەر ئەمڕۆ ٥ کوژراوی خۆی لە گۆڕستانی ( سەتیح) ناشت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەشادەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە چەکدارانی داعش ئەمرۆ لاشەی ٥ کوژراوی خۆیان لە گۆڕستانی ( سەتیح ) لەنزیک شارۆچکەی رەشاد ناشتووە.
ئەو گۆڕستانە کە ٢٥ کم دوورە لە شارۆچکەی داقوقەوە کە لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە، بە قسەی سەرچاوەکی سپی ٥ کوژراوەکە ٤ ئەفغانین و تەنها یەک کەسیان عێراقی عەرەب بووە، گوندی مریەم بەگە کە سەر بە پارێزگای کەرکوکە.