تاڵەبانییەکی تر پۆستێکی تری وەرگرت

ئاڵا تاڵەبانی دەبێت بە سەرۆکی فرکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، بەمەش کەسێکی تری بنەماڵەی تاڵەبانی پۆستێکی تریان وەرگرت.

میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە کە فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق کە ١٨ کورسیان هەیە سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر وتەبێژیان دیاریکردو ئاڵا تاڵەبانی کرا بەسەرۆکی فراکسیۆنەکە.

بەم پێیەش ژمارەی تاڵەبانییەکان کە پۆستیان هەیە لەناو حکومەت و پەرلەمانی عێراق و کوردستاندا لە هەڵکشاندان.

جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لاهوری شێخ جەنگی بەڕێوەبەری دەزگای پاراستن و زانیاری، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمە جگەلەوەی کە خێزانی تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم کەسێکی بەهێزی ناو مەکتەبی سیاسیە کە ئێستا وای لێهاتووە بێ ئەو زەحمەتە بڕیار لەناو یەکێتیدا بدرێت.

میدیاکانی یەکێتی باس لەوە دەکەن کە فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق هەریەک لە عەبدولعەزیز مەلا حەسەن جێگری سەرۆک و موحسین عوسمان بڕیاردەر و شوان داودی وەک گوتەبێژ دیاریکراون.  



AM:10:12:30/11/2014