"عێراق مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە"

‌تەقینەوەکانی عێراق
سەنتەری توێژینەوەی "ئینتڵ سەنتەر"ی ئەمەریكی كە ناوەندەكەی لە واشتنتۆنە‌و كار بۆ ئاژانسە هەواڵگرییەكان دەكات، بەپێی چەندین پێوەر 10 وڵاتی مەترسیداری جیهانی دەستنیشان كردوە.

پێوەرەكانی ئەو سەنتەرە بریتین لە: ژمارەی هێرشە تیرۆریستییەكان‌و فەرمانی ئامادەباش، فیلم، وێنە، رووداو‌و ژمارەی كوژراوو بریندارەكان لە هەر وڵاتدا كە بەپێی ئەو ریزبەندییە 10 وڵاتی مەترسیداری جیهان بریتین لە: عێراق، نیجیریا، سۆمالی، ئەفغانستان، یەمەن، سوریا، لیبیا، پاكستان، میسر‌و كینیا.



PM:03:39:10/12/2014