بەوێنە...عەمار ئەم شوقەیەی بە دیاری وەرگرتووە

عەمار كوڤی كوڕە كوردی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ شوقەیەك بەدیاری وەردەگرێت.
عەمار كوڤی لە پۆستێكیدا لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاماژە بەوە دەكات كە كۆمپانیایەكی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون لە شاری زاخۆ شوقەیەكیان بە دیاری پێشكەشكردووە.
عەمار وێنەیەكی ئەو شوقەیەی بڵاوكردۆتەوە كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی نیو زاخۆ، كە یەكێكە لەو پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لەو شارە و لەلایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەكرێت.
عمار زۆر سوپاسی ئەو كۆمپانیایە و ستافی شوقەكەی كردووە بۆ ئەو دیارییەی كە پێشكەشیان كردووە.



PM:01:34:11/12/2014