سكاڵا لە دژی حەیدەر عەبادی تۆمار دەكرێت

‌حەیدەر عەبادی
بەهۆی "پێشێلكردنی یاسای 21ی ساڵی 2008، سكاڵایەك لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لە دادگای باڵای فیدراڵیی دژی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمار دەكرێت.

عەقیل خالیدی، سەرۆكی لیژنەی ئابووریی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە بۆ ئانادۆڵ وتی: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی لیژنەی یاسایی بە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕەی راسپاردووە بۆ ئەوەی سكاڵای دادوەریی دژی سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی بۆ دادگای فیدراڵیی بەرز بكاتەوە، بە تۆمەتی ئەوەی عەبادی یاسایی ٢١ی ھەمواركراوی پێشێل كردووە".

خالیدی ئاماژەی بەوەش كرد كە بە پێی یاسای ٢١ حكوومەتی فیدراڵ پابەندە بەوەی لە بەرھەمھێنانی بەرمیلێكی نەوت پێنج دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە تەرخان بكات كە نەوتەكەی تیادا بەرھەم دەھێنرێت، بەڵام تا ئێستا عەبادی ئەو یاسایەی جێبەجێ نەكردووە بۆیە سكاڵای دادورەیی بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی بەرز دەكرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووریی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە جەختی كردەوە كە "سەرۆكوەزیران لە بەردەم دادگای فیدراڵ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئەگەر بێ تاوان دەرچوو ئەوە تانە لە بڕیارەكەش دەدەین".

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی یاسای ٢١ی ٢٠٠٨ی ھەموار كردەوە كە بە یاسای پترۆدۆلار دەناسرێت.

بە پێی ئەو یاسایە ھەر پارێزگایەك نەوتی تیادا بەرھەم بھێنرێت، حكومەت بڕی پێنج دۆلاری لەھەر بەرمیلێك بۆ تەرخان دەكات.



PM:02:01:25/12/2014