بەڤیدیۆ...ئەستێرەكەی مەدرید بەشداری پرۆگرامی زەڤیۆس دەكات

ئەستێرەی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید ئاردا تۆران بەشداری پرۆگرامی زەڤۆیس دەكات.
ئاردا تۆرانی بەڕەگەز توركی بەشداری كۆپییە تۆركییەكەی پرۆگرامی زەڤۆیس دەكات و هەرچەندە دەنگێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام ئەندامانی لیژنە ئاوڕی بۆ دەدەنەوە.
تۆران وەك میوانی شەرەف ئامادەی پرۆگرامەكەبووە كە لە جەژنی كریسمسدا وێنە گیراوە و لەو كاتەشدا یارییەكانی خولی ئیسپانی وەستێنراوە، ئەویش گەڕاوەتەوە توركیا.
ئامادەبونی ئەو ئەستێرەیە لە پرۆگرامەكەدا جۆشێكی زۆر دەبەخشێتە جەماوەر چونكەخاوەنی هەوادارێكی زۆرە، بەو پێییەی پاڵەوانی خۆلی ئیسپانی بووە بۆ ساڵی (2013_2014) و گەشتۆتە كۆتایی پاڵەوانێتی خولی یانە نایابەكانی ئەوروپا، بەر لەوەی بەرامبەر ڕیال مەدرید توشی دۆڕان بن.
ئاردا تۆران لەگەڵ ئەوەی دەنگێكی نەشازی هەبوو، بەڵام ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامە ئاوڕیان بۆدایەوە، چونكە دەیانویست بزانن جەماوەر ئەم جۆشە بۆ كێ دەكات، كاتێكیش تۆرانیان بینی توشی سەرسوڕمان بون و گۆرانیەكەیان لەگەڵ وتەوە.





PM:02:16:04/01/2015