"بارزانی لەو ڕۆژە دەگەڕێت كە سەركردەكانی یەكێتی خۆیان بەرشەق بدەن"

‌مانشادی مەلا حەسەن
كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنوسێت "سەرکردەکانی یەکێتی کە زۆربەیان سەرکردە نین و ئێستا لەسەر پۆست و پارە کەوتونەتە گیانی یەکتر . هانا بۆ سەرۆکی پارتی دەبەن بۆیان چاک بکات . وەلە دەبی هەر بەو ئاواتە بن بێت بۆتان چاک بکات, ئێوە خاوەنی ئەم عەقلە بن .کە هەر لە ئەسایشدا زۆربەتان هی ئەم شوێنە نه بوون"

"شادمان مەلا حەسەن”، كادیری پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەنوسێت: لەم رۆژانە هەوالی ئەوەم بەرچاو کەوت گوایە سەرکردەکانی یەکێتی هانایان بۆ سەرۆکی پارتی کە سەرۆکی هەرێمیشە بردوە تاکو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات .دەگێڕنەوە دوو کەسایەتی ناسراوی سلێمانی لە حزبی شیوعی بوون (ناوەکانیان ناهێنم) زۆر لە مڵملانێ دابوونە لە دژی یەک .


دەقی نوسینەكەی شادمانی مەلا حەسەن

یەکێتی هانا بۆ سەرۆکی هەرێم دەبات
لەم رۆژانە هەوالی ئەوەم بەرچاو کەوت گوایە سەرکردەکانی یەکێتی هانایان بۆ سەرۆکی پارتی کە سەرۆکی هەرێمیشە بردوە تاکو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات .دەگێڕنەوە دوو کەسایەتی ناسراوی سلێمانی لە حزبی شیوعی بوون (ناوەکانیان ناهێنم) زۆر لە مڵملانێ دابوونە لە دژی یەک . رۆژێکیان یەکیان لە مناقەشە توڕە دەبێ و سەری خۆی بە دیواری دادەات و بەشەق دەکەوێتە گیانی خۆی کابرای منافسیشی لە دیاری دانیشتوە .کوڕی کابراش هانا بۆ کابرا دەبات دەلێ وەبکەی باوکم هیچی تر سەری خۆی بەدیوار نەکێشێ و ئەو هەموو شەقەش لە خۆی نەدات .کابراش دەلێ ئەوە من چەند ساڵە بەهیوای ئەوە بووم باوکت تێر شەق بکەم ئێستا خۆی وا بەدەستی خۆی ,خۆی تێر شەق دەکات بۆ دەستی بگرم ,وەلە با خۆی بکوژێ .جا برادەرە بەنا سەرکردەکانی یەکێتی کە زۆربەیان سەرکردە نین و ئێستا لەسەر پۆست و پارە کەوتونەتە گیانی یەکتر . هانا بۆ سەرۆکی پارتی دەبەن بۆیان چاک بکات . وەلە دەبی هەر بەو ئاواتە بن بێت بۆتان چاک بکات, ئێوە خاوەنی ئەم عەقلە بن .کە هەر لە ئەسایشدا زۆربەتان هی ئەم شوێنە نه بوون .بەس زەمانە ئێوەی بردۆتە ئەم شوێنە, ئێستاش ناوەستن خۆتان داوەتە بەرشەق . بۆیە سەرۆکی هەرێمیش لەو رۆژە دەگەڕێ ئێوە خۆتان تێر شەق بکەن . چونکە ئاستی بیرکردنەوەتان هەر ئەوەندەیە .
شادمان مەلا حەسەن



PM:02:31:06/01/2015