له هێرشێكیان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی گوێڕی نزیك شاری هه‌ولێر، چه‌كدارانی داعش بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ست به‌سه‌ر ناحیه‌كه داده‌گرن و له ئێستادا پێشمه‌رگه ناحیه‌كه‌ی ئازاد كردۆته‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش له‌ده‌ره‌وه‌ی گوێر ئابلوقه دراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی له میحوه‌ری گوێر به سپی میدیای ڕاگه‌یاند، كه چه‌كدارانی داعش شه‌وێ ڕابردوو، به‌هۆی چه‌ند به‌له‌مێكه‌وه له ئاوه‌كه‌ی گوێر په‌ڕینه‌ته‌وه و به بێده‌نگی هاتونه‌ته ناو گوندی كه‌پران، كه كیلۆمه‌ترێك له ناحیه‌ی گوێڕه‌وه دووره و ئینجا هێرشیان بۆ ناو ناحیه‌كه بردووه، وتیشی " ژماره‌یه‌ك له ئاسایشی خه‌بات و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل شه‌هید بوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژی به‌وه كرد، كه چه‌كدارانی داعش ، به‌دزیه‌وه هاتوون و سودیان له‌وبۆشاییه عه‌سكه‌ریه بینیوه، كه له‌سه‌ر ڕووباری گوێڕ هه‌یه و وتیشی " به‌م به‌یانیه پێشمه‌رگه ناحیه‌ی گوێڕی كۆنترۆل كرده‌وه و ئێستا ژماره‌یه‌ك داعش له‌سه‌ر ڕووباره‌كه ئابلوقه دراون و ڕێگه‌ی ده‌رباز بزوونیان نیه و شه‌رێكی توند ده‌كه‌ن".
ناحیه‌ی گوێر 35 کم دووره له هه‌ولێره‌وه‌و ده‌که‌وێته رۆژئاوای شاره‌که‌وه.
ئا: کامه‌ران محه‌مه‌د