هادی عامری: ئێران هیچ هێزێكی سەربازیی لە خاكی عێراقدا نیە

‌پاسدارانی ئێران
سەرۆكی رێكخراوی بەدر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، هادی عامری رایدەگەیەنێت هیچ هێزێكی سەربازیی ئێران لە عێراقدا نین‌و چەكەكانی ئێران بەشێوەی فەرمی دێتە ناو عێراقەوە.

هادی عامری لە لێدوانێك بۆ كەناڵی "ئەلعالم"ی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند عێراق لەسەر گەیاندنی یارمەتی ئیئتیلافی نێودەوڵەتی بۆ داعش دەكات كە لەڕێگەی ئاسمانەوە كراوە‌و ئەگەر بەڵگەیەك لەمبارەوە دەست بكەوێت ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

عامری سەبارەت بە هێزە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق وتی: هیچ هێزێكی سەربازیی ئێران لێرە نیەو ئەوانەی هەن راوێژكاریی سەربازین‌و ئەو كەسانەش لێرە كوژراون فەرماندەی سەربازیی نەبوون‌و تەنها راوێژكار بوون.

قسەكانی عامری لەكاتێكدایە كە دوێنێ میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە فەرماندەیەكی هێزەكانی بەسیجی كرماشان لە عێراق لەشەڕی دژی داعش كوژراوە.



PM:03:41:12/01/2015