هه‌رچه‌نده دوێنی 28-1 هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌مرۆ 29-1 هه‌ردوو باڵی ناکۆکی یه‌کێتی کۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام نه کۆبوونه‌وه‌و نه هیچ واده‌یه‌کیش هه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی دوێنی بڵاویان کرده‌وه که هه‌ر دوو باڵی ناکۆکی یه‌کێتی، باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم به‌ناوبژیوانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود کۆده‌بنه‌وه، ئه‌و زانیاریانه دوورن له راستیه‌وه، چونکه " نه‌ک ئه‌مرۆ کۆنه‌بوونه‌وه، به‌ڵکو هیچ واده‌یه‌کیش نییه بۆ کۆبوونه‌وه".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌ر دوو باڵی ناکۆک رۆژ به‌رۆژ کێشه‌کانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه‌و پانتایی نێوانیان فراوان تر ده‌بێت و له‌یه‌کتر دوور ده‌که‌ونه‌وه، نه‌ک له یه‌ک نزیکببنه‌وه‌و کۆببنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌موو دراوه‌کان و پێشبینی کردن به کێشه‌کانی ناو یه‌کێتیه‌وه ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و راستییه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته جارێکی تر هێرۆ ئیبراهیم و به‌رهه‌م ساڵح پێکه‌وه کار بکه‌نه‌وه. بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک باڵی هێرۆ ئیبراهیم ده‌یانه‌وێت کۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌رهه‌م ساڵح دابڕن و تا دواتر به‌رهه‌م له‌ڕیزی یه‌كێتیشدا نه‌هێڵن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، تا ئێستا باڵی هێرۆ ئیبراهیم نه‌یانتوانیه‌وه ئه‌و که‌لێنه بخه‌نه نێوان هه‌رد وو جێگری سکرتێری گشتیه‌وه‌و تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ر دوو جێگره‌که یه‌ک هه‌ڵوێستن له زۆر پرسدا.
هاوکات ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی که دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو باڵه‌که‌دا که‌سیان له‌م باڵه‌وه نه چۆته ئه‌و باڵ و ریزبه‌ندیه‌که وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه که هه‌ر دوو باڵ زه‌حمه‌ته له‌م کاته‌ی ئێستادا کۆببنه‌وه‌و هاوکات نا شتوانن هیچ باڵێکیان واز له یه‌کێتیش بهێنن " چونکه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی هیچیان هیچیان پێ ناکرێت و ورده ورده بچووک ده‌بنه‌وه".