ئەو مەلایەی داعش کەهەڕەشەی لەهەولێرو کەرکوک دەکرد بەدەستی پێشمەرگە کوژرا

مەلایەکی هەولێری کە لەنێو داعشدایە دوێنی لەدوو گرتەی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی داگیرکردنی هەولێرو سلێمانی دەکرد، لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کوژرا.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە دەڤەری کەرکوک بە سپی میدیای راگەیاند "دوێنێ ٣١-١ ئەو مەلایە کە ناوی شوانەو وتاربێژبووە لە مزگەوتێکی هەولێر لەشەڕی رۆژئاوایی باشوری کەرکوکدا بەدەستی پێشمەرگە کوژرا".

لە لایەکی ترەوە ئەنوەری حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاندووە  کە مەلا شوان، لە شەڕی دوێنی پێشمەرگەدا کوژراوە.

مەلا شوان دوێنێ لەدوو گرتەی ڤیدیۆیی دا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوەو دواتریش سپی میدیا بڵاویکردەوە هەرەشەی گرتنی هەر دوو شاری کەرکوک و هەولێری دەکرد.



AM:10:10:31/01/2015