عەلی حەمەساڵح چەند پێشنیارێك ئاراستەی بەرپرسانی هەرێم دەکات
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح،
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبانگەوازێكدا دەڵێت ده‌بێ ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری ڕۆشتووه زوو چاره بكرێن، ئه‌گینا زیان به ئێسته و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
بانگه‌وازه‌كه:
به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم هه‌موو كوردستانیان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئاگادار بكه‌مه‌وه كه دووچاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر پلانێكی تۆكمه و به‌رپرسانه دانه‌نرێت ئه‌وا ئێستا‌و ئاینده‌یه‌ی كوردستان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌ت
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
وه‌زیری دارایی
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێستا جه‌نابتان تێیدا حاكمن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ره‌نگه بڵێن یان پێتان بڵێن ئه‌مه ئاساییه و زۆر وڵاتی دونیا قه‌رزاره، به‌ڵام قه‌رزێك بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان نه‌بێت ده‌بێته زیانی گه‌وره و ئه‌م زیانه‌ش به‌هۆی زیادبوونی سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه زیادده‌كات تاوه‌كو ئێسكی حكومه‌ت ده‌شكێنێت و مۆخه‌كه‌ی ده‌خوات.
ئێستا بڕی 16 ترلیۆن و 495 ملیار دینار قه‌رز كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌م خشته‌دا روونی ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌و قه‌رزانه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی من نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاره له‌گه‌ڵ مافی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پاره‌ی پێشوه‌خت فرۆشتوویانه.
به‌رپرسان، هاونیشتیمانیانی كوردستان
سه‌رجه‌می ئه‌و به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق ته‌رخانكراوه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك دۆلاریشی لێخهرجنهكرێت ئه‌وا به‌شی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ناكات.
ئێستا دوو رێگا له به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، یان چاكسازی و داڕشتنی پلانێكی ورد بۆ داناوه‌ی ئه‌م قه‌رزانه یاخود ئاینده‌یه‌كی تاریك بۆ كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزێكی زۆر، كه نه‌ك ناتوانین بیر له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ینه‌وه به‌ڵكو ره‌نگه ئه‌مه‌ی هه‌شمانه له‌ده‌ستمان بچێت.
پێشنیار بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌رزو قه‌یرانه
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌با له گازوایله‌وه بكرێته غازی سروشتی كه نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، هیچ كه‌سێك قه‌ناعه‌تی به‌وه نییه حكومه‌تێك بتوانێت بۆری نه‌وت ره‌وانه‌ی توركیا بكات، به‌ڵام نه‌توانێت بۆری غاز له ناو وڵاته‌كه‌ی دروست بكات. لێره‌دا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه رۆژانه 9 ملیۆن لیتر گازوایل به نرخی یه‌ك هه‌زارو 200 دینار دابین ده‌كه‌ن ئه‌و قازانجه خه‌یاڵیه له ده‌ستده‌ده‌ن و میلله‌تێكیش سودمه‌ند ده‌بێت.
دووه‌م: رێگادان به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به دانانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی، كه حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خاویان بداتی به نرخێكی شیاو ئه‌وانیش خۆیان له بازاڕدا كێبركێ به‌كه‌ن، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
سێیه‌م: پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكرێت.
چواره‌م: چاكسازی له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندا بكرێت‌و گرفتی دوو موچه‌و سێ موچه‌و بندیوار چاره‌سه‌ربكرێت كه گه‌وره‌ترین بارگرانییه له‌سه‌ر حكومه‌ت.
پێنجه‌م: چاكسازی له خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردندا بكرێت بۆ نمونه كڕین و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیل و به‌كرێگرتنی بینای ناپێویست بۆ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
ئه‌گه‌ر له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبكات به ئه‌م چاكسازیانه ئه‌وا ده‌تواندرێت به پلانێكی ورد له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا ئه‌م قه‌رزانه بدرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا حكومه‌ت ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره‌و ساڵ به‌ساڵ زیادده‌كات و دواتریش چاره‌سه‌ری ئێجگار قورس ده‌بێت.
بۆزانیاریتان
خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014دا كه قه‌یرانی قوڵی دارایی هه‌بووه و پرۆژه‌كان وه‌ستان و زۆر خه‌رجیش كه‌مكرایه‌وه هێشتا 14 ترلیۆن و 695 ملیار دینار بووه، به‌ڵام داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم 8 ترلیۆن و 184 ملیار دینار بووه كه له‌م خشته‌دا روونمكردووهتهوه.
PM:01:38:10/02/2015