رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له تویته‌ر هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی ئه‌میره‌که‌یان ئه‌بو به‌کری به‌غدادی ئاشکرا ده‌کات و له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌غدادی به دوو ساڵ له‌به‌شی ئه‌ده‌بی پۆلی شه‌شی بڕیوه‌و له وانه‌ی ئینگلیزی و مێژوودا ته‌مه‌ڵ بووه.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌و په‌یجانه‌وه که‌نزیکی داعشه هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رده‌می لاوێتی ئه‌بو به‌کری به‌غدادی بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌وانه پێناسی باری شارستانی و کارتی ده‌رچوونی پۆلی شه‌شه‌می.
له کارته‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی به دوو ساڵ پۆلی شه‌شه‌می ئه‌ده‌بی له سانه‌وی سامه‌ڕا بڕیوه، به‌پێی نمره‌کانی له بیرکاری و عه‌ره‌بیدا زیره‌ک بووه، به‌ڵام له ئینگلیزی و مێژوودا خراپ بووه.
دواتر به‌غدادی چۆته زانکۆ‌و کۆلیژی شه‌ریعه‌ی ته‌واو کردووه.