جۆرێكی نوێی ئایدز دەدۆزرێتەوە

پزیشكەكانی‌ كوبا جۆرێكی‌ نوێ‌ لە ئایدز دەدۆزنەوە، كە بە خێراترین و ترسناكترین جۆریان دادەنرێت بە بەراورد بەو جۆرەی لەئێستادا لە جیهان بڵاوە. 
پزیشكەكانی‌ كوبا پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەك لەسەر چەند نەخۆشێك ئاشكرای‌ دەكەن، ئەو كەسانە توشی جۆرێكی‌ نوێی ڤایرۆسی‌ ئایدز بوون بە خێراترین جۆر دادەنرێت و لەماوەی سێ ساڵدا نیشانەكانی لەسەر كەسی توشبوو دەردەكەوێت، ئەمەش كاتێكی خێرایە بە بەرورد بەو جۆڕەی لەئێستادا بڵاوە كە بۆ دەركەوتنی نیشانەكانی پێویستی بە شەش بۆ 10 ساڵە.
ئەم جۆرە نوێیەی ئایدز بەهەمان ڕێگاكانی جۆرە باوەكە بە لەش دەگوازرێتەوە و دواتر لە لەشدا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و دەبێتە جۆرێكی ترسناك و كوشندە.



PM:02:20:22/02/2015