بۆكۆ حه‌رام به‌یعه‌تی ره‌سمی بۆ داعش راگه‌یاند
کچە رفێنراوەکانی دەستی بۆکۆ حەرام
له‌ڕێگه‌ی په‌یامێكی ده‌نگییه‌وه كه له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، گروپی تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رام به‌ڕه‌سمی به‌یعه‌تی به رێكخراوی تیرۆریستی داعش دا.
دوێنێ شه‌ممه ئه‌و په‌یامه ده‌نگییه له‌سه‌ر زمانی ئه‌بوبه‌كر شیكاو سه‌رۆكی گروپه‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بی و سه‌بتایتڵی ئینگلیزی بڵاوكرایه‌وه.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا شیكاو ده‌ڵێت: "له‌كاتی خۆشی و ناخۆشیدا ده‌بیستین و گوێڕایه‌ڵ ده‌بین".
ئه‌م به‌یعه‌ته‌ی بۆكۆ حه‌رام بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاش چه‌ند به‌یعه‌تێكی هاوشێوه دێت كه چه‌ند گروپێكی تر له‌وڵاتانی ئه‌فریقاو ئه‌سیا به‌و گروپه‌یان دا.
مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی داعش، به‌یعه‌تی گروپی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدیسی میسری قبوڵكرد كه دواتر ناوه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌تی سینا گۆڕی.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا چه‌ند گروپێكی تری چه‌كدار له لیبیا‌و جه‌زائیرو یه‌مه‌ن و سعودیه، به‌یعه‌تیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، دا.
مانگی كانونی دووه‌می رابردوش له‌ئه‌فغانستان و پاكستان چه‌ندین چه‌كدار "ویلایه‌تێكی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان" راگه‌یاند.
هه‌فته‌ی رابردوش دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی كه هه‌ر له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه، ده‌ریخست كه بۆكۆ حه‌رام دوو كه‌سی سه‌ربه خۆیان پاش تۆمه‌تباركردنیان به سیخوڕیكردن، به‌شێوازێكی هاوشێوه‌ی داعش، سه‌ربڕیوه.
سایت كه ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به به‌دواداچونی دیمه‌نه ڤیدۆییه‌كانی گروپه توندڕه‌وه‌كانه ده‌ڵێت، ئه‌و ڤیدیۆیه كه ناوی لێنراوه "دروێنه‌ی سیخوڕه‌كان"، رۆژی دووی ئه‌م مانگه له‌ڕێگه‌ی شانه‌یه‌كی میدیایی بۆكۆ حه‌رامه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م شانه‌یه‌ش زیاتر له‌سه‌ر تویته‌ر بونیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌و دیمه‌نه نوێیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پیشه‌گه‌رانه‌تر له‌ڤیدیۆكانی پێشوتری گروپه‌كه وێنه‌گیراوه‌و تا راده‌یه‌كی زۆر له‌دیمه‌نه ڤیدۆییه‌كانی داعش ده‌چێت.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی له‌چنگی داعشدان و ناوچه‌كانی ده‌ستڕۆیی بۆكۆ حه‌رام دورن له‌یه‌كه‌وه به‌ڵام ئه‌م گروپه نێجیرییه به درێژكراوه‌ی داعش له‌ئه‌فه‌ریقیا داده‌نرێت.
گروپی بۆكۆ حه‌رام كێیه؟
ئه‌م گروپه له‌ساڵی 2002دا دامه‌زراوه‌و له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی فێركردنی خۆرئاوا دروستبووه.
ناوی ره‌سمی ئه‌م رێكخراوه، گروپی ئه‌هلی سوننه بۆ ده‌عوه‌و جیهاده، به‌ڵام خودی بۆكۆ حه‌رام به مانای "فێركردنی خۆرئاوا حه‌رامه" دێت.
له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، له‌كاتێكدا هه‌موو دنیا چاویان بڕیبووه فه‌ره‌نسا، چه‌ندین چه‌كداری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر شاری باگا له نێجیریا. ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و هێرشه به‌وردی تائێستا دیار نیه، به‌ڵام به‌رزترین خه‌مڵاند‌نه‌كان ئاماژه به دوو هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن، واته ئه‌م هێرشه ره‌نگه یه‌كێك بێت له‌خوێناوترین هێرشه تیرۆریستییه‌كان له‌مێژوودا. تاوانبارانی ئه‌م هێرشه گروپی بۆكۆ حه‌رام بوون.
ئه‌م گروپه جیهادییه رادیكاڵه له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتوون، جه‌نگێكی سه‌ختی له‌دژی نێجیریا هه‌ڵگیرساندووه. ته‌نها له‌ساڵی 2013دا ده هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م گروپه‌وه كوژراون. ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌كوژراوانی هه‌موو جه‌نگی ناوخۆی ئۆكرانیا زیاتره.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی ترن سه‌باره‌ت به‌و گروپه:
+ كاتێك رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاری موسڵی داگیركرد، خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی راگه‌یاند، به‌ڵام بۆكۆ حه‌رام نه‌چووه ژێر ركێفی ئه‌م خه‌لافه‌ته‌وه.
+ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆكۆ حه‌رامدا مه‌سیحییه‌كان روبه‌ڕووی سه‌ربڕین ده‌بنه‌وه‌و ژنه‌كانیان ناچارده‌كرێن موسڵمان بن یان وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی بفرۆشرێن. تاوانبار به‌هۆی تاوانێكی بچوكه‌وه ده‌ستی ده‌بڕردرێت. كچانی هه‌رزه‌كار ناچارده‌كرێن كاربكه‌ن و وه‌ك فریوده‌ری سه‌ربازانی دوژمن خزمه‌ت بكه‌ن.
+ ساڵی 2012 بۆكۆ حه‌رام رایگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو نێجیریا ده‌خاته ژێر یاسای شه‌ریعه‌ته‌وه، ناحه‌وێته‌وه.
+ له‌كاتێكدا بۆكۆ حه‌رام ده‌ركه‌وت، ئه‌ركی چه‌كدارانی ئه‌م گروپه هێرشكردنه سه‌ر چه‌ندین قوتابخانه بوو. ته‌نها له‌پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2014 په‌نجا قوتابخانه‌یان له نێجیریا كرده ئامانج و زیاتر له 100 منداڵ و 70 مامۆستایان كوشت.
+ لیستی ئامانجه‌كانی بۆكۆ حه‌رام یاری فوتبۆڵ و بازاڕ‌و مزگه‌وته‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه له‌ساڵی رابردوودا بۆمبڕێژكراون و هه‌ر هێرشێكی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م گروپه لانیكه‌م 40 كه‌سی كوشتووه.
+ یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م گروپه به‌كارهێنانی كچه له‌هێرشه تیرۆریستییه‌كاندا.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: foxnews.com
PM:01:44:08/03/2015