پەرلەمانتارێک داوا لەعەبادی دەکات مووچەی پێشمەرگە خەرج بکات

پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق کاوە محەمەد نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیران حەیدەر ئەلعەبادی لەبارەی پێشمەرگەوە دەکات و داوای خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگەی لێدەکات.

بەپێی ئەو نامەیە کە دانەیەکی نێردراوە بۆ سپی، کاوە محەمەد دەڵێت: بەپێی مادە (٦١ - حەوتەم - ا) لە دستوور و هەر دوو مادەی (٥٠ و ٥١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رۆژی (٣/١٦) لەرێگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە نامەیەکم بۆ (د.حیدر العبادی) سەرۆک وەزیرانی عیراق نارد و پرسیارم لێکردووە کە بۆچی بەشی پێشمەرگە لە بودجەی هێزەکانی عیراق سەرف نەکراوە لەکاتێکدا تا ئێستا پێشمەرگە (١١٥٢) شەهید و (٥٦٣٣) برینداری لەشەڕی داعشدا هەیە و خێزانە سەربەرزەکانیان لەژیانێکدان کە هەرگیز شایستە بە قارەمانێتی و لەخۆبوردوویی پێشمەرگە نیە. 

ئەمەش دەقی نامەکەیە کە بەپێی یاساو رێسای پەرلەمانی عێراق نابێ وەڵامەکەی لە دوو هەفتە زیاتر دوابکەوێت.
دەقی نامەکە..



AM:12:49:24/03/2015