ڕێکخراوەکان پێش بڕینی پارەکەیان، ٣ مانگ مینحەیان پێدەدرێت

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری راگرتن و بڕینی مینحەی بەشێكی زۆری رێكخراو و سەنتەرەكانی دا، لە ئێستادا بەپێی نووسراوێكی وەزارەت كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە، مینحەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2014 بۆ سەنتەر و رێكخراوەكان خەرج دەكرێت.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی لەزاری بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران (سیامەند ئیسماعیل) بڵاویکردەوە: "ڕێكخراو و سەنتەرەكان مینحەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2014ـیان بۆ خەرج دەكرێت و هەفتەی داهاتوویش دەتوانن پارەكە وەربگرن، كە هەر سەنتەر و رێكخراوێك سەدا پەنجای مینحەی پێ دەدرێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ئەو مینحەیەی كە ئێستا خەرج دەكرێت، هیی مانگەكانی 10، 11، 12ـی ساڵی 2014ـیە".

ئەو بەرپرسە دەڵێت: سراوێكیان لە وەزارەتی دارایی بۆ هاتووە لە 1/1/2015ـوە مینحە و بەخشینەكانی سەنتەر و رێكخراوەكان راگیراوە، ئەمەیش لە دوای ئەوە دێت كە زۆرێك لە رێكخراو و سەنتەرەكان كارەكانیان راگرتووە.



PM:01:39:29/04/2015