" ئەمەریکا هێزی پیادە دەنێرێت بۆ رومادی"

‌سووپای ئەمەریکا
رۆژنامەیەکی بەناوبانگی لوبنانی " الاخبار" بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا بەنیازە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی پیادە بنێرێت بۆ ئەنبار ئەم کارەش بۆ ئەوە دەکات کە سووپایەکی هاوسەنگ لەعێراق لەسونەو شیعەو کورد دروستبکات.

ژمارەی ئەمڕۆ ٥/٢٥ رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رێککەوتنێکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و سەرۆک هۆزەکانی ئەو پارێزگایەدا هەیە کە ئەمەریکا هێزی پیادە بنێرێت بۆ ئەنبار تا سێکوچکەی سووپای عێراق ( سونە- شیعە – کورد ) پێکبهێنێت، سەرەتا کار بۆ گەڵاڵەکردنی رای گشتی ناوخۆ عەرەبی بۆ دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو هەنگاوە لەماوەی سێ مانگدا جێبەجێدەکرێت.

ئەو رۆژنامەیە پێیوایە وتەکانی ئۆباما لەسەر شکستی سووپای عێراق کە هیچ شەڕی نەکردووەو بڕیاری پاشەکشەی داوە لە رومادی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم سووپایە نایەوێت و ناتوانێت بەرگری لەشارە سونەکان بکات.



PM:09:40:25/05/2015