راوێژکارێکی پێشووی تاڵه‌بانی که خۆی وا پێشان ده‌دا دۆستی کورده هێرشێکی زۆر توند ده‌کاته‌وه سه‌ر بارزانی و سیاسه‌تی هه‌ریم.
وه‌فیق سامه‌رائی راوێژکاری سه‌رۆکی پێشووی عێراق تاڵه‌بانی له نوێترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غداو ئاواره‌کان و ئه‌و قه‌رزه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له بانکه جیهانییه‌کان بیکات هێرش ده‌کاته سه‌ر بارزانی.
سامرائی ده‌ڵێت: هه‌ریم له‌ساڵانی رابردوودا 100 ملیار دۆلاری وه‌رگرتووه چی لێکردووه، یه‌ک پرۆژه‌ی ستراتیژیان نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاواره‌کان پاره ده‌هێننه هه‌رێمه‌وه‌و ئه‌وان باری ئابوری هه‌رێمیان چاککردووه.
هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌ڵیت: هه‌رێم هانی ئاواره‌بوون و کۆچکردن ده‌دات.
ئه‌و راوێژکاره‌ی پێشوو که کۆن یه‌کێک بوو له‌به‌رپرسه باڵاکانی رژێمی پێشووی سه‌دام، پێیوایه ده‌بێت زۆر به‌جدی حسابی دارایی له‌گه‌ڵ بارزانی بکرێت.