تەرمەکەی تاریق عەزیز شەوێک لەبەغدا ون بوو ( نوێکراوەتەوە)

تەرمی تاریق عەزیز کە کەسوکارەکەی ویستیان بەڕەزامەندی حکومەتی بەغدا بیگوازنەوە بۆ عەمانی پایتەختی ئەردەن، لە فرۆکەخانەی بەغدا تەرمەکە شەوێک ونبووە.

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لەزاری کچەکەی تاریق عەزیز جێگری پێشوو رژێمی سەدامەوە بڵاویکردەوە تەرمی باوکی لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ عەمان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ون بوو.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسێکی هێڵی ئاسمانی ئوردونی بە ئاژانسی ناوبراوی راگەیاندووە لەدوا گەشتی ئاسمانی نێوان بەغداو عەمان تەرمی تاریق عەزیز نەگەیشتۆتە فرۆکەخانەی وڵاتەکەی.

بەیانی ئەمڕٶ ٦/١٢ پارێزەرکەی ناوبراو بە میدیاکانی راگەیاند : تەرمەکە لە فرۆکەخانەی بەغدا رفێنرابوو، بەلآم ئەمڕۆ گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردون.

هەفتەی رابردوو تاریق عەزیز لە نەخۆشخانەی ناسریە بەهۆی "جەڵتەوە" گیانی لەدەستداو کەسوکارەکەی داوایان کرد بیگوازنەوە بۆ عەمان و حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر پێشان دا.



AM:09:12:12/06/2015