باڵی په‌که‌که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پژاک، هه‌ڕه‌شه له هه‌ردوو حیزبی ( حدکا و حدک ) ده‌کات و تۆمه‌تباریان ده‌کات که به‌فیتی ئێران شه‌ڕی تایبه‌ت له‌دژی پژاک ساز ده‌که‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه پژاک ده‌ڵێن: له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌شێك له‌م كه‌سانه كه ئه‌ندامێتی ئه‌وان له ناوه‌نده ئیتڵاعاتیه‌كان و ئاسایشی رژیم ئاشكرایه و له‌هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌ك پشتیوانانی ئه‌حزابی زه‌رد نیشان ده‌ده‌ن و پده‌چێت كه كارتی ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌حزابانه‌شیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ به‌دناوكردنی كه‌سایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان و وڵاتپارێزانی كورد ده‌ستپێكردووه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی پژاک له کاتێکدایه که تا ئێستا گفتوگۆی نێوان په‌که‌که‌و حیزبی دیموکراتی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌که‌ی مانگی رابردووی نێوانیان له کێله شین له‌نزیک خواکورک درێژه‌ی هه‌یه که پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیموکرات کوژراو ژما‌ره‌یه‌کی تریان برینداربوون.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌ژاك:
بۆ رای گشتی...
دوابه‌دوای سه‌فه‌ره زه‌نجیره‌یه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری كوردستان و به‌رنامه‌رێژی قۆناخێكی نوێ له شه‌ڕی تایبه‌ت دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئاپۆیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌حزابی گرێدراوی بارزانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (حدكا، حدك) بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌ساسی ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌ته.
ئه‌م ئه‌حزابه زه‌ردانه كه ته‌جروبه‌یه‌كی ده‌مدرێژیان له به فیڕۆدانی وزه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و تكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی كورد هه‌یه، ده‌یانه‌وێت تا به فه‌رهه‌نگی فالانژیستی، كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و گۆڕه‌پانێكی بیرته‌سكانه و مۆغره‌زانه رابكێشن، ئه‌م ئه‌حزابانه له‌م ماوه درێژه له پاسیڤ بوون و كه‌مپنشینی خۆیان بوونه‌ته حه‌وانگه‌ی سیخوری چه‌ند لایه‌نه و مۆره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران.
یه‌كێك له رێگا ئه‌ساسیه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت، ره‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بیروڕای جیاوازیان هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌م ئه‌حزابانه جێ ناگرن.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌شێك له‌م كه‌سانه كه ئه‌ندامێتی ئه‌وان له ناوه‌نده ئیتڵاعاتیه‌كان و ئاسایشی رژیم ئاشكرایه و له‌هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌ك پشتیوانانی ئه‌حزابی زه‌رد نیشان ده‌ده‌ن و پده‌چێت كه كارتی ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌حزابانه‌شیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ به‌دناوكردنی كه‌سایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان و وڵاتپارێزانی كورد ده‌ستپێكردووه.
بێگومان ئه‌م كرده‌وه نا ئه‌خلاقیانه‌ی مۆره‌كانی رژێم ناتوانن ئه‌م كه‌سایه‌تییه تێكۆشه‌رو وڵاتپارێزانه ره‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه گه‌لی تێكۆشه‌ری كورد رۆژبه‌رۆژ به‌ده‌ستی دێنێت, كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه.
له‌م رێگایه‌وه سه‌ره‌نجی رای گشتی كوردستان بۆ سه‌ر ئه‌م نه‌خشه چه‌په‌ڵه راده‌كێشین، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆرانه و پشتیوانانیان وشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بری بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و گه‌لی وڵاتپارێز كوردستان نه‌ده‌ن.
مه‌جلسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان