لە ٦٠% ئەمەریکییەکان لەگەڵ ئەوەدان هێزبنێردرێت بۆ لێدانی داعش

راپرسییەک لە ئەمەریکا دەریدەخات لە ٦٠% ئەمەریکییەکان لەگەڵ ئەوەدان کە ئیدارەی ئەمەریکا هێز بنێرێت بۆ شکستهێنان بە داعش لە عێراق.

بەپێی راپرسیەک کە رۆژنامەی " ول ستریت جورناڵ " و " بی سی نیوز" ئەنجامیان داوە لە ٦٠% ئەمەریکیەکان لەگەڵ ناردنی هێزی ئەمەریکیدان بنێردرێت بۆ عێراق بۆ شەڕی داعش.

لەو ڕێژەیە لە ٢٨% لەگەڵ ئەوەدان کە ئەو هێزانە بمێننەوە تا تەواوی ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن. لە ٣٢% یان لەگەڵ ئەوەدان هێزەکە بۆ ماوەیەکی کەم بـێنێتەوە تا سووپای عێراق بەتەواوی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە دەکات.



PM:09:26:23/06/2015