په‌رله‌مانتارێک: چەند بەرپرسێکی پارتی نەوتی زوممار بەقاچاخ دەفرۆشن

رۆژانە بەسەدان تانکەری نەوت لەناحیەی زوماری سەر بە قەزای تەلەعفەرەوە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە دەفرۆشرێت‌و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت" چەند بەرپرسێکی پارتی بەوکارە هەڵدەستن" .

رۆژنامەی هاوڵاتی لەژمارەی ئەمرۆیدا ئاشکرایکردوە کە رۆژانە زیاتر لە 200 تانکەر نەوت لەهەردوو بیرە نەوتی عەین زالە‌و بوتمە بۆ قەزای زاخۆ دەگوێزرێتەوە. 

ناوچەی زومار دەوڵەمەندە نەوت‌و خاوەنی 10 کێڵگەی نەوتە کە 90 بیری نەوت لەخۆدەگرێت، بەرێوبەری ناحیەی زومماریش ئاماژە بەوەدەکات ئەوان ئاگادارنین لەگواستنەوەی نەوتی ئەو بیرە نەوتانە‌و دەڵێت "ئەو بیرانە ئێستا لەژێردەستی هێزەکانی پێشمەرگەدایە". 

پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، سۆران عومەر بەو رۆژنامەیەی راگەیاندوە کەکۆمەڵێک بەرپرسی پارتی نەوتی ئەو بیرە نەوتانە دەبەن بۆ خۆیان. سۆران سەبارەت بەڕێژەی دەرهێنانی ئەو نەوتە دەڵێت "هەموو مانگێک بەبەهای 20 ملیۆن دۆلار لەنەوتی عەین زالە بەناوی پێشمەرگەوە دەدزرێت.



AM:11:50:24/06/2015