ماڵپەری کۆمەلی ئیسلامی بڵاویکردۆتەوە دوای ڕفاندنی (دڵشاد هه‌رته‌لی) ڕۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه، ئاسایشی پارتی ڕۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ی ڕفاندون.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه‌ناڵی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاگه‌یاند "ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 24 / 6 / 2015 له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆره‌وه كارمه‌ندو وێنه‌گرمان ( ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز ) بانگ ده‌كرێت و له‌پاشان ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات "ئیدانه‌ی گرتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین وبه‌پێشێلكردنی یاساوپره‌نسیپه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌زانین و هیچ پاساوێك بۆ گرتنی نابینین مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ فشار دروستكردن نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی تێدا گوزه‌رده‌كا".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه: راگه‌یاندراوێك له ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ل- كه‌ناڵی هه‌ولێر : ئاگاداری جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه ئیمرۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 24 /6 /2015 له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆره‌وه كارمه‌ندو وێنه‌گرمان ( ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز ) بانگ ده‌كرێت و له‌پاشان ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن ، ئێمه له ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی گرتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین وبه‌پێشێلكردنی یاساوپره‌نسیپه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌زانین و هیچ پاساوێك بۆ گرتنی نابینین مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ فشار دروستكردن نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی تێدا گوزه‌رده‌كا . بۆیه داوا له گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان بێده‌نگی بشكێنن و ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاری ئه‌م كاره قێزه‌ونانه بكه‌ن و هه‌رچی زوتره هه‌وڵی ئازادكردنی بده‌ن.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین پاراستنی گیانی كاك ئه‌حمه‌دی وێنه‌گرمان كه هاوكات كوڕی به‌ڕێز (م.نه‌به‌ز ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وبه‌رپرسی مه‌كته‌بی ئه‌میره ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ 24 / 6 / 2015