داعش كوژرانی یەكێك لەگەورە سەركردەكانی خۆی ڕاگەیاند

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەگە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردە كە گروپی داعش بەفەرمی كوژرانی گەورە بەرپرسێكی خۆی و ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپەی راگەیاندووە.

میدیاكانی خۆرئاوای كوردستان بڵاویانكردۆتەوە كە لە باشوری شاری كۆبانێ، شەڕڤانانی یەپەگە گەورە بەرپرسێكی داعشیان كوشتووە كە ناوی (عابد لیبی)یە.

هاوكات راگەیەندراوەكەی یەپەگە جەخت لەوە دەكاتەوە كە داعش بەفەرمی كوژرانی ئەو گەورە سەركردەیەی خۆیی و ژمارەیەكی دیكەی چەكداری تیرۆریستی ڕاگەیاندووە لەسەردەستی شەڕڤانانی یەپەگە.

هاوكات لەمیانی شەڕو پێكدادانەكاندا لەگەڵ شەڕڤانان لە عەین عیسا، نزیكەی 100 چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.



PM:05:38:08/07/2015