ژمارەی توشبووانی ئایدز لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا بوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەی توشبوان بەنەخۆشی ئایدز لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات كە تا ئێستا 4 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

د. خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە "تۆڕی هەواڵی سلێمانی" راگەیاند: لەماوەی شەش مانگی ڕابردووداو تا ئەمڕۆ، ١٣ حاڵەتی تووشبون بەنەخۆشی ئایدز لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

وتیشی:"لەو ڕێژەیە چوار حاڵەتیان کوردن، ئەوانیش دوانیان کوردبوون لەدەرەوە گەڕاونەتەوەو دوانەکەی تریش دانیشتوی ھەرێمی کوردستانن، نۆ حاڵەتی دیکەش کەسانی بیانی بوون، دوای ئەنجامدانی پشکنینیش ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە".

باسی لەوەشکرد، لەزۆربەی وڵاتانی دونیا ڕێژەی توشبوون بەحاڵەتی ئایدز زیادیکردووە، بەڵام لەھەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
ب
ەگوێرەی ئەو زانیاریانەی د. خاڵس ئاشکرایکرد، لەساڵی ١٩٨٧وە تائەمساڵ، کۆی گشتی توشبوانی کورد بەنەخۆشی ئایدز لەشارەکانی ھەرێم، ٢٠ حاڵەتە، "ئەوەش بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە ڕێژەیەکی کەمە".

بەگوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشی ئایدز لەساڵی ٢٠١٤دا، لەسەرتاسەری ئەوساڵەدا ١٤ حاڵەت تۆمارکرابوون، کە ١٢یان بیانین و دوانیشیان کوردبوون.

ساڵی ڕابردووش وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردبوو، کۆی حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان لەکوردستان ١٧ حاڵەتن و تائێستاش چوارکەس بەھۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە.



PM:04:59:20/07/2015