بارزانی: شەنگال رزگار دەکەین

 لە ساڵ یادی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، بارزانی لەمەراسیمی ئەو رۆژەدا وتی: شەنگال رزگار دەکەین.

بارزانی لە دهۆک بەشداری مەراسیمی ساڵڕۆژی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، دەکات، لەو مەراسیمەدا بارزانی وتی: پلان هەیە بۆ رزگارکردنی شەنگال، پێکەوە دەچینەوە شەنگال.

بارزانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆڵە لەوانە دەکەینەوە کە بەشداریان لە داگیرکردنی شەنگالدا کردو هاوکاری ئەو هێزەیان کرد.

هەروەها بەڵێنی بە هاوڵاتیانی دا کە شانگال دەکەنە پارێزگار و لە چوارچێوەی هەرێمدا دەمێنێتەوە.

بارزانی سوپاسی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانانی رۆژئاوای کردو وتی: شەڕڤانان دەوری دیاریان هەبوو لە رزگارکردنی ئێزیدیەکاندا.

هەروەها وتی : یەکێتی و یەکریزی کورد لەهەموو چەکێک بەهێزترە. 



PM:12:24:03/08/2015