داعش هەڕەشە لە مێرکڵ دەکات

لەیەکەم ڤیدیۆدا بەزمانی ئەڵمانی، داعش هەڕەشە لە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا میرکڵ دەکات و دەڵێن: ئەڵمانیاو نەمسا دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان.

ئەو ڤیدیۆیە کە ٥ خوولەکە دوو کەس لە رێکخراوی داعش هەڕەشە لەبەرپرسانی و دوو وڵاتە دەکەن و دەڵێن" لەماڵەکانی خۆیاندا سەریان دەبڕین".

هەروەها یەکێک لە چەکدارەکان هەڕەشە لە مێرکڵ دەکات.

ئەم هەڕەشانەی داعش وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن " بەرامبەر ئەو کوشتارەیە کە ئەڵمانیا لەدژی هاوڵاتیانی ئەفغانستان ئەنجامیان داوە". 
میدیاکان و دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا ئەو دوو کەسەیان دەستنیشانکردووە کە لەو ڤیدیۆیەدا دەردەکەون، یەکێکیان " ئەبو عەمر ئەڵمانی"یەو ئەوی تریان " ئەبو ئوسامە غەریبە" کە لە نەمسا ژیاوە.



AM:10:00:07/08/2015