سەرۆکی پەرلەمان قسە مەترسیدارەکەی کرد

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو قسە مەترسیدارەی کرد کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی حیزبەکان خۆیانی لێنادەن و ئەو بەراستەوخۆ وتی" ئێستا هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە، چونكە لە رۆژی 19 ئابەوە ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی تەواو بووە".

د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مۆنیترینی بەریتانی وتوویەتی" لە رۆژی 19 ئابەوە ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی تەواو بووە".

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارزانی شەرعیەتی لە ئەنجومەنی شوراوە وەرگرتووە.

یوسف محەمەد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەوان بڕیاری ئەنجومەنی شوورا جێبەجێناکەن و ئەوان داوایان نەکردووە تا رای خۆی بدات لەسەر ئەو پرسە.

گۆڤارەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەو لەساڵی ٢٠١٣ ەوە ماوەی سەرۆکایەتی بۆ دوو ساڵ بۆ درێژکراوەتەوە.
 



PM:01:27:30/08/2015