"بارزانی زیاتر لەپێنج جار کۆبوونەوەی ٦/٢٣ی پەرلەمانی بەکودەتا ناوزەدکرد"

لەکۆبوونەوەی دوێنێی بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لەحیزبەکانی کوردستان زیاتر لە پێنج جار کۆبوونەوەی ٦/٢٣ پەرلەمانی بە کودەتا ناوبردووە، زیاتر لەجارێکیش هێرشی کردۆتە سەر سەرۆکی پەرلەمان.

دوێنێ ٩/١ لە پیرمام بارزانی لەگەڵ سکرتێر و نوێنەری ژمارەیەک لەحیزبەکان کۆبووەوە بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کوتووە، بارزانی زیاتر لە پێنجار کۆبوونەوەی ٦/٢٣ ی پەرلەمانی کوردستان کە پارتی بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیە کرد، بە کودەتا وەسف کرد.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە لەو کۆبوونەوەیەدا زیاتر لە جارێک بارزانی هێرشی کردۆتە سەر سەرۆکی پەرلەمان د.یوسف محەمەد سادق.

دوای کۆبوونەوەی دوێنێ راگەیەندراوێکی حەوت خاڵی لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەسەر پرسە بڵاوکرایەوە. 



AM:09:12:02/09/2015