سپی نهێنیەکی کۆبوونەوەکەی بارزانی‌و حیزبەکان بڵاودەکاتەوە

رۆژی ٩/١ بارزانی لەگەڵ سکرتێرو نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی کۆبووەوە، سپی زانیارییەکی نوێی تایبەت بەقسەکانی بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ پرسی سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو بەبڕیاری درێژکردنەوەی ۳٠ حوزەیران ڕازی نەبووە کە ماوەکەی لەلایەن پارتی و یەکیتی بۆ دریژکراوەتەوە، بەڵام ئەودەمە کەسانی وەک دکتۆر محمود داوایان لێکردووە بەو بڕیارە رازی بێت".

بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی " بۆ شایەدیش ئەوە د. محمود لێرەیە "، د. مەحمود عوسمانیش هیچ قسەیەکی لەو بارەیەوە نەکردووە.

رۆژی ٩/١ لە پیرمام بارزانی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزبەکان کۆبوەوەو چەندینجار باسی کۆبوونەوەکەی ٦/٢٣ پەرلەمانی کوردو بە کودەتا وەسفی کرد.



AM:02:21:04/09/2015