سامانە سروشتییەكان بڕی 75 ملیۆن دۆلار دەدات به‌كۆمپانیا نەوتییەكان

ئەمرۆ دووشەممە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕیاریدا بە دانی یەكەم بەشی پاداشتە دارییەكانی كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان كە بڕەكەی 75 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان "هاوکات لەگەڵ راوێژی پێشووتری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ئەنجوومەنی هەرێمیی کاروباری نەوت و غاز، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی لە جیهان پەسەند کرد وەک پاداشتی دارایی بۆ ئەوەی بخرێتە سەر حسابی کۆمپانیاکانی تی تی ئۆپکۆ وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی تەق تەق (٣٠ ملیۆن دۆلار)، دی ئێن ئۆ وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی تاوکێ (٣٠ ملیۆن دۆلار)، گەڵف کیستۆن پێترۆلیەم وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی شێخان (١٥ ملیۆن دۆلار).

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاریدا کە ئەو بڕانە لە ماوەی حەوت رۆژی داهاتوودا بخرێتە سەر حسابی بانکیی ئەم کۆمپانیایانە.



PM:02:29:07/09/2015