ئاغای مەسجدی چاوی بە نەوشیروان‌و سەركردەكانی یەكێتی دەكەوێت

وەفدێكی ئێرانیی بە سەرۆكایەتی ئاغای مەسجدی كە یەكێك لە سەركردە دیارەكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە، سەردانی نەوشیران مستەفا‌و بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەفدێكی ئێرانیی بەسەركایەتی ئاغای مەسجەدی بە جیا چاویان بە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و  سەركردەكانی یەكێتی (كۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم) كەوتوە.

بەپێی سەرچاوەكە لەو كۆبوونەوانەدا جگە لە قسەكردن لەسەر رەوشی عێراق‌و رووبەڕووبونەی چەكدارانی داعش، هاوكات باس لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمیش كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی وەفدەكەی ئێران ویستویانە لەنزیكەوە ئاستی گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بزانن.



PM:05:51:07/09/2015