هیلیۆن یەكێكە لەو سەوزانەی لە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهاندا چەندین بەكارهێنانی هەیە و لە دروست كردنی چەند جۆرێكی خواردن و بەكاردەهێنرێت، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكانیش چەندین سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.
بەڕای پسپۆڕەكانی زانكۆی كاجاوای ژاپۆن دەركەوتووە هیلیۆن دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.
پسپۆڕەكان توێژینەوەیەكیان لەسەر چەند مشكێك ئەنجامداوە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەكی هیلیۆنیان داوە بە بەشێكی مشكەكان، دواتر ئەنجامەكان دەریانخستووە فشاری خوێنی ئەو مشكانەی هیلیۆنیان دراوەتێ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە و بە بەراورد بەوانەی ئەو سەوزەیەیان نەدراوەتێ.
ئەم سەوزەیە لە هەرێمی كوردستادا زیاتر بەشێوازی لەقتونراوی دەست دەكەوێت و بەكارهێنەرێكی كەمی هەیە
توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، هیلیۆن سودێكی زۆری بۆ گورچیلەكان و كرداری میزكردن هەیە و ئەگەری توشبوون بە كێشەكانی گورچیلە كەمدەكاتەوە.