بەپەلە.. بەیاننامەی گۆڕان: حساب بۆ هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ك ناكەین
بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی بەیاننامەكەی پارتی لەبەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: گۆڕان حساب بۆ هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ك ناكات. ئه‌و زمان و شێوازی قسه‌كردنه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یان و به‌شی زۆری به‌رپرسانی پارتی و میدیاكانیان، له ئاستێكی نزمی دیالۆگی سیاسیدایه كه شایانی له‌سه‌روه‌ستان نییه.
دەقی بەیاننامەكە
هاوڵاتیانی سه‌ربه‌رزی كوردستان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه‌بارگرژییه‌كی مه‌ترسیدار باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا كێشاوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی ستراتیجیه‌تی كاركردنیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه، كه‌جه‌ختكردنه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كاری جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و پاڵپشتیكردنی داخوازییه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر و، پشتگیری له ناڕه‌زایه‌تییه ئاشتیخواز و شارستانییه‌كانیان بێ توندوتیژی كردووه.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر سه‌رقاڵی هه‌وڵی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له پێناو پاراستنی ئارامی و گیانی هاوڵاتیان كه‌پێشتریش له هه‌وڵێكی چڕدا بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و به تایبه‌ت پارتیدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی قۆناغه‌كه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێم، قه‌یرانی دارایی و بێموچه‌یی و بێكاری و نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و قۆرخكاری بازاڕ و قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه ده‌مانزانی ئه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كردنه هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی خه‌ته‌رناك ده‌بات و رقی جه‌ماوه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه، كه‌چی پارتی به پێچه‌وانه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی و روحی پێكه‌وه ژیان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نامه‌سئولانه‌دا دور له‌هه‌ر جۆره عورفێكی سیاسی ده‌ستی داوه‌ته كۆمه‌ڵێك ته‌شهیر و بوختان و چه‌واشه‌كاری.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه له زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵبژاردندا، متمانه‌و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی كوردستان به‌ده‌ستهێنا و له ئاست داخوازییه‌كانیاندایه، له پاش چوار ساڵ كاری ئۆپۆزسیۆنیی سه‌ركه‌وتوو سه‌ربه‌رزانه له په‌رله‌مانی كوردستاندا‌و پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك هێزی دووه‌می هه‌رێم ده‌نگی شایسته‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا، سه‌رباری هه‌موو جۆره ده‌ستكورتی و رێگری و دژایه‌تییه‌ك، بڕیاریدا به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شته‌می هه‌رێمدا بكات له پێناو چاكسازی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی داخوازی هاوڵاتیانی كوردستان و به‌شداریكردن له بنیاتنانه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا. له‌و پێناوه‌دا به‌ڵێنی كاری جدی و راسته‌قینه‌ی دا، دوور له بوغزی سیاسی و تۆڵه‌كردنه‌وه، به گیانی به‌رپرسیارێتی و كاری هاوبه‌ش و ته‌باییه‌وه، به ئومێدی چوار ساڵی پڕ له ئارامی له پێناو چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و جێگیركردنی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كاندا.
گۆڕان به گوڕوتینه‌وه، راستگۆیانه قۆڵی لێهه‌ڵماڵی و ئاماده‌بوو چه‌ند وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرێت و له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵه‌كانی خۆی له پێناو چاكسازیدا چڕ بكاته‌وه.
به‌شداریكردنی گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شتدا مه‌كره‌مه‌و پاداشتی هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كه گۆڕانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر ده‌رخست كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بواری په‌راوێزخستنی نیه. به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی كه به خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌ره‌كانی داوه.
به‌هه‌مان شێوه‌ش مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تدا ته‌نها په‌یوه‌سته به راده‌ی مانه‌وه‌ی متمانه له نێو هێزه به‌شداربووه‌كانی كابینه‌كه‌و ئاستی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه. به پێچه‌وانه‌وه هیچ هێزو لایه‌نێك بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر مه‌وقعی سیاسی گۆڕان بدات.
خه‌ڵكی كوردستان، گه‌نجانی خێرله‌خۆ نه‌دیوی نیشتمانه‌كه‌مان:
پارتی له‌م به‌یاننامه‌یه‌یدا، كه به‌نه‌فه‌سی ساڵانی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆدا نوسیوێتی، كه‌توانای روبه‌ڕووبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ماوه‌و له ئاست ئه‌و كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی روبه‌روی هه‌رێمدا بونه‌ته‌وه دۆشداماوه‌و بێ ئاسۆیه‌و هیچ هه‌نگاوێكی راسته‌قینه‌ی پێنانرێت، كه له بناغه‌شدا خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و كێشانه بووه، به زمانێك قسه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌نی ئه‌م نیشتمانه بێت و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانی تر میوانی سه‌ر سفره‌ی ئه‌و بن.
هه‌ر بۆیه له‌م راگه‌یاندنه نه‌فه‌س كورته‌دا دوور له هه‌نگاونان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان و گه‌مارۆدانی بارگرژییه‌كان، كه به رۆكی هه‌موو لایه‌نه‌كانی گرتووه، دوور له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌سڵی كێشه‌كان و داخوازیه ره‌واكانی خه‌ڵك، له بری به‌ڵێندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌وسامانی به‌هه‌ده‌ردراو و نه‌وتی تاڵانبراوی كوردستان و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان‌و دوور له پێدانی وه‌ڵامێكی دروست بۆ سه‌رجه‌م نیگه‌رانیه‌كانی هاوڵاتیان، حه‌ق به خۆی ئه‌دات وه‌ك ته‌نها هێزی به‌رپرس قسه بكات، باس له به‌رگری كردن له كوردستان دژ به داعش بكات له كاتێكدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن له شه‌و ورۆژێكدا چه‌ندین شاری ئه‌م كوردستانه‌ی بۆ داعش به جێهێشت و گه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه كوردستانییه‌كان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان فریای دۆخه‌كه نه‌كه‌وتبان هه‌ولێری پایته‌ختیش له ژێر مه‌ترسیدا بوو.
پارتی له‌م راگه‌یاندنه‌دا له بری مژده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی كه ساڵانێكه بازرگانی به‌و دروشمه‌وه ده‌كات، په‌یامی دوو ئیداره‌یی و دوو هه‌رێمی به گوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌دات و به ته‌واوه‌تی كار بۆ له‌تكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئیراده‌و ویستی جه‌ماوه‌ری كوردستان و خه‌ونی شه‌هیده نه‌مره‌كانمانه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌كه‌دار ده‌كات.
ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نامانه‌وێت وه‌ڵامی وشه ئاست نزم و ده‌سته‌واژه نابه‌رپرسه‌كانیپارتی بده‌ینه‌وه، كه له ئاستێكی سیاسی نزم و دور له گیانی پێكه‌وه كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمانه‌كه‌ماندا نوسراوه‌و نیشانه‌ی هه‌ناسه سواری و دوركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئه‌و حزبه‌یه له داواكانی خه‌ڵك و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له ئیراده‌ی یه‌كتر، به‌ڵكو به عه‌قڵیه‌تی حزبی قائد و پاوانخوازی، كه هیچ سه‌نگێك بۆ لایه‌نه‌كانی تر دانانێت كار ده‌كات، بۆیه لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م: شه‌ڕی ئێستای پارتی له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستگرتنه به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی پارتییه‌وه دوور له یاسا‌و پرنسیپی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك له‌سه‌ر قوت و ژیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
ئه‌و كوده‌تایه‌ی پارتی به‌رانبه‌ر گۆڕان هه‌وڵدانه بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازی ریشه‌یی و ئیفلیجكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه گۆڕان تێیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تردا كاری بۆ ده‌كات.
دووه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا ده‌كات و داوا ده‌كات هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌دا چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه بێت كه‌به‌رۆكی به هاوڵاتییان گرتوه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ كاركردن له‌م پێناوه‌دا.
سێیه‌م: پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو وه‌ك به‌شێك له عه‌قڵییه‌تی پاوانخوازی هێنراوه‌ته نێو پرسه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاوه، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا به‌رقه‌راره‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵه سیاسیه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دوور له كۆبونه‌وه‌ی نه‌زۆكی بێ‌ئاكام چاره‌سه‌ر بكرێت.
چواره‌م: گۆڕان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌حریم و ته‌جریمی هه‌ر جۆره كارێكی توندوتیژی ده‌كات بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و ته‌قه‌لێكردن و شه‌هیدكردنیان، له هه‌مان كاتیش‌دا دژی هه‌ر جۆره هێرش‌و په‌لامارێكه بۆ سه‌ر میدیاكاران و باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان.
پێنجه‌م: داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌زگا حكومیه‌كان ده‌كه‌ین له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌و ئارامی بخه‌نه كار نه‌ك قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و زیادكردنی بارگرژی، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا نییه.
پشتیوانی له هه‌وڵی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و داواكارین گیانی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و باره‌گا حكومی و حزبییه‌كان بپارێزن.
شه‌شه‌م: گۆڕان حساب بۆ هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ك ناكات. ئه‌و زمان و شێوازی قسه‌كردنه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یان و به‌شی زۆری به‌رپرسانی پارتی و میدیاكانیان، له ئاستێكی نزمی دیالۆگی سیاسیدایه كه شایانی له‌سه‌روه‌ستان نییه.
ده‌بێت پارتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هۆشی خۆی و به مه‌نتقی ململانێی سیاسی و دور له ته‌خوین و غرور و له چوارچێوه‌ی كاری سیاسی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی مه‌ده‌نیدا رۆڵی خۆی بگێڕێت و له زمانی نابه‌رپرسانه‌و له خۆباییانه دور بكه‌وێته‌وه‌و پێكه‌وه ژیان و زمانی ده‌وڵه‌تداری به‌كاربهێنێت.
حه‌وته‌م: دڵنیاین كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییانه خۆپیشاندانێكی عه‌فه‌وییه‌و به‌شێك نییه له پلانێكی پێشوه‌ختی داڕێژراو به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی باری ناهه‌مواری گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و دۆخی گه‌نجانه له بێكاری‌و بێ موچه‌یی‌و ناچاركردنیان بۆ كۆچكردن. هه‌روه‌ها پێمان وایه ئه‌م روداوه نه‌خوازراوانه‌ش كه تێكه‌ڵ به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بون، ویست و داخوازی خۆپیشانده‌ران نیه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شێوازه شارستانی و مه‌ده‌نیه‌كانی ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان.
ئه‌گه‌ر ده‌ستێكی شاراوه‌ش هه‌بێت بۆ به‌لاڕێدابردنی شێوازی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ئه‌وه پارتییه كه رێگره‌و نایه‌وێت خه‌ڵك ئازادانه گوزارشت له ناڕه‌زایه‌تی و داواكارییه ره‌واكانی خۆیان له سنوری قه‌له‌مڕه‌وی ئه‌ودا بكه‌ن. بواری به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕینیش له‌و ده‌ڤه‌ره له هیچ كه‌سێك شاراوه نییه. له‌و شوێنانه‌ش كه ده‌بو پارتی هاوشێوه‌ی گۆڕان باره‌گاكانی چۆڵبكات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئه‌وان به گوله وه‌ڵامی به‌ردی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌و هه‌مو خه‌ڵكی كورستانیش ده‌زانن كێیه داهێنه‌ری نه‌ریتی باره‌گا سوتاندن‌و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران.
بۆیه داواكارین له چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان به گیانی به‌رپرسیارێتی و دوركه‌وتنه‌وه له‌و داوه‌ی بۆ داخوازیه‌كانیان نراوه‌ته‌وه كاربكه‌ن و ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له چوارچێوه‌ی داخوازییه‌كانیان بێت و هاوكاری ده‌زگا حكومییه‌كان بن له پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و باره‌گا حزبییه‌كان و ژیانی رۆژنامه‌نوسان.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی داخوازییه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
١١/١٠/٢٠١٥
PM:02:26:11/10/2015