موچەی چوار مانگی مامۆستایان دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەینێ موچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەستی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر دابەش دەكرێت.

لەمبارەیەوە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، سبەی موچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت، "بەڵام تەنھا ئەو پەروەردانە دەگرێتەوە کە ڕەزامەندی وەزارەتی داراییان ھەیە".

ھاوکات مامۆستا کەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، سبەی ئەوانیش وەکو پەروەردەی ڕۆژئاوا ھەمان ئەو موچەیە دابەشدەکەن.

ئەو موچەیەی کە بریارە سبەی دابەشبکرێت، بریتیە لەموچەی مانگەکانی (٤، ٥، ٦، ٧)، ئەوەش بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمە کە تایبەتە بەموچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ مامۆستایانی دبلۆم (٤٠٠) ھەزارەو بۆ مامۆستایانی بەکالۆریۆسیش (٥٠٠) ھەزار دینارە.



PM:03:11:11/10/2015