بەختیار عەلی: نە تەنیا سەرۆک بەڵکو خودی یاساکانیش دەبێت بڕۆن

نوسەر‌و روناكبیر بەختیار عەلی، نوسەرۆ روناكبیری كورد سەبارەت بە باردودۆخی ئێستا هەرێم نامەیەك دەنوسێت‌و وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە لەسەر پرسە گرنگەكانی هەرێم.

بەختیار عەلی لە بەشێكدا لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دەنوسێت: من دەڵێم نە تەنیا سەرۆک بەڵکو خودی یاساکانیش دەبێت بڕۆن. نە تەنیا سەرۆکی هەرێم، بەڵکو قۆناغێک لە مێژووی سیاسی ئێمە و بەشێکی گەورە لە عەقڵی سیاسی ئێمە بەسەرچووە. بەستنەوەی ڕۆیشتنی سەرۆکی هەرێم تەنیا بە یاساوە، تێزێکی گەمژانەیە، تێزێکی ترسنۆک و کورت بینە، تێزی لیبراڵە خۆشباوەڕەکانە کە چەند ساڵە تەنیا وەهمی درۆ لەسەری خەڵکدا سەوزدەکەن و پێیان وایە خەباتی پەرلەمانی شتێک دەهێنێتە دی و بەرهەمێکی دەبێت.

سەبارەت بەوەی "خەڵك دەبێت پڕ چەك بێت یان نا" بەختیار عەلی دەنوسێت: ئەمە ئەو پرسیارەیە کە لە پشتییەوە هەندێک خۆیان دەکەن بە قارەمان و دەڵێن بەڵێ کاتی ئەوەیە خەڵک دەستبداتە چەک و پەلاماربدات. ئەوانەی وادەڵێن زۆربەیان خەڵکی موزەیەف و ڕۆشنبیری پۆپۆلیستن کە خۆیان هیچ شتێک ناکەن. هەندێکیش خۆیان دەکەن بە کۆتری ئاشتی و دەڵێن خۆپیشاندانی هێمنانە بکەن و ئارام بن. هەر دوو ئەم وەڵامە لای من بە ئەندازەی یەک هەڵەن، لەبەرئەوەی خەڵک لە بنەڕەتدا هەر ناتوانن توندوتیژ بن. توندوتیژی ئەکتێکی سیستماتیکە، توندوتیژی لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا وەک توندوتیژی سەردەمی شۆڕشی فەرەنسی و ڕوسی نییە. شۆڕشی سوریا گەورەترین بەڵگەیە کە خەڵک ناتوانێت توندوتیژ بێت، هێندەی توندوتیژی هات دەبێت خەڵک ماڵەکانیان چۆڵبکەن و منداڵەکانیان هەڵبگرن و ڕابکەن.

دەقی نامەكەی بەختیار عەلی لێــــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:02:13:12/10/2015