وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەكۆلێرا لە هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكیدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە، كە نەخۆشی كۆلێرا لەهەرێم كۆنتڕۆڵكراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە خراوەتەروو كە،بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو دوو حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی كۆلێرایەی لەپارێزگای دهۆك تۆماركرابوو، (د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید) وەزیری تەندروستی بەسەردانێك گەیشتوەتە ئەو پارێزگایە، لەگەڵ لێپرسراوانی دهۆكدا كۆبونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، "وەزیری تەندروستی جەخت لەوەدەكاتەوە، كە ئەو دووحاڵەتی نەخۆشی كۆلێرایەی لەپارێگاكە تۆماركراوون، مەترسیەكی ئەوتۆیان لەسەر تەشەنەسەندنی نییە، چونكە ئامادەن بۆ كۆنترۆڵكردنی، ئەویش بەهۆی ئەوەی، حاڵەتەكانی تووشبوو تەمەنیان لەنێوان (15 بۆ 45) ساڵیدایە"

وەزیرەكەی هەرێم هەروەها دەڵێت:" منداڵان جێگەی مەترسی نین بۆ تووشبوونیان‌و  هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە نەخۆشی كۆلێرا لەهەرێم كۆنتڕۆڵكراوە.



PM:03:33:14/10/2015