سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت کۆتایی بە داگیرکردنی هەولێر بهێنرێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد سادق رایگەیاند" دەبێت کۆتایی بە داگیرکردنی هەولێر بهێنرێت".
 
 لە پێشوازی کردن لە کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی و چالاکوانی مەدەنیدا، لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بە ڕووداوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی کردو وتی "ڕێگریکردن لە بەرپرسانی باڵا و پەرلەمانتاران لەلایەن حیزبێکی دیاریکراوەوە بۆ چوونە ناو هەولێر، داگیرکارییە تا ئەو بارودۆخەش کۆتایی پێنەهێنرێت، پرۆسەی سیاسی ئاسایی نابێتەوە." 

لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، وتی "دەبێت کۆتایی بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بهێنرێت، کە ئێستا ڕێکارە یاساییەکانی لەناو پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە وبووەو لە قۆناغی کۆتایدایە." 

لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی "بەدەر لەم قۆرخکارییە، بەداخەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت، نووسینگەی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن داخراوە، ئەمەش پێشێلکردنێکی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسییە لە هەرێمی کوردستان.



PM:07:16:17/10/2015