ىه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌هۆی به‌فره‌وه هاتوچۆی شاخی ئه‌زمه‌ڕو تونێلی پێشڕه‌وی قه‌ده‌غه کرد، شارباژێڕیش ده‌وامی خوێندنگاکانی راگرت.
کاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سسلێمانی بەمیدیاکانی راگەیاند، بۆ ئەوەی شۆفێران و هاوڵاتیان تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن، هاتوچۆ لە شاخی ئەزمەڕ و تونێلی پێشڕەو قەدەغە کراوە.
هاوکات له شارباژێڕیش بڕیاری درا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 12/6 بكه‌ن به پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سنوری قه‌زای شارباژێڕ.
له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه 12/6 شه‌پۆلێکی به‌فربارین به‌م وه‌رزی پایزه رووی کردۆته ناوچه‌کانی پارێزگای سلێمانی له کاتژمێر 7 ی به‌یانییه‌وه به‌فر ده‌بارێت و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه، له‌باکوری سلێمانیه‌وه رێگای هاتوچۆ بۆ شارباژێر له تونێلی ئه‌زمه‌ڕه‌وه ( پێشڕه‌و) ه‌وه گیراوه.